به‌لێنی بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاری كوردی به‌ئازادی
ده‌بێت كاتێك باس له‌بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاری بكه‌ین كه‌ژینگه‌و زه‌مینه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی به‌ته‌واوه‌تی ئاماده‌بێت. له‌كۆمه‌ڵگه پێشكه‌وتووه‌كانی ئه‌مرۆكه بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاری پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه,به‌ڵام به‌سته‌ر چیه‌و كام ژینگه‌و چ زه‌مینه‌یه‌ك گونجاوه؟
ئه‌وه‌ی كه‌به‌درێژای مێژوی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه به‌گرنگ زانراوه ئه‌وه‌یه كه‌بۆ هه‌ڵسوكه‌وتی سیاسی گروپه جیاوازه‌كان له‌نێو كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه‌به‌ره‌و گه‌شه‌كردن‌و له‌گۆرانكاریدانه یه‌كێك له‌پێوه‌ره هه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی بوونی بنه‌ماكانی فكری‌و فه‌لسه‌فی گه‌شه‌و مۆدێرنیزمه. له‌ئه‌وروپاو ئه‌مریكا بزوتنه‌وه خوێندكاریه‌كان شوێنی وێككه‌وتنی ئه‌ندێشه جیاواز‌و دژبه‌ر یه‌كه‌كان بوو. مێژوی بیرۆكه‌ی سیاسی له‌ئه‌رووپا هه‌موو ئاماده‌كاریه‌كی بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ده‌سته‌و گروپی روناكبیری كرد. له‌سه‌ره‌تاوه نوێكردنه‌وه‌ی ژیانی كه‌ڵتوری‌و فه‌لسه‌فی سه‌ده‌ی چوارده‌و پازده‌ی زاینیی كه‌به‌رێنسانس ناوی ده‌ركردو ئه‌ندێشه داخراوه‌كانی سه‌ده‌كانی ناوه‌راستی(سه‌ده‌كانی وه‌ستا) په‌راوێز خران‌و ده‌ستپێكێك بۆ ئازادی ئه‌ندێشه‌و قسه‌كردن هاته‌ئاراوه. ئه‌ندێشه‌ی مرۆڤی والا كه‌نیچه له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م ورووژاندبووی ، له‌و كاته‌دا ته‌ئكید له‌سه‌ر مرۆڤ ته‌وه‌ری‌و رێز‌و گه‌وره‌ی مرۆڤ ده‌كرا، ئه‌و كاته مرۆڤ گه‌یشته ئه‌و قه‌ناعه‌ته كه‌ده‌توانێت جیهان به‌و شێوه‌یه‌ی خۆی ده‌یه‌وێت بگۆرێت. هه‌نگاو به‌هه‌نگاو زانست‌و مه‌نتق ته‌وه‌ری په‌لی به‌سه‌ر ئه‌ندێشه‌ی جیهاندا كێشا‌و به‌گشتی جۆرێك ئاوه‌زمه‌ندی به‌سه‌ر كۆی مه‌سه‌له فكری‌و سیاسی‌و ئاینییه‌كاندا زاڵبوو جیهان بینی به‌تله‌میۆسی به‌ته‌واوه‌تی ره‌دكرایه‌وه
رۆڵی ژیۆپۆلۆتیك له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه-دا
بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتان كاریگری خۆی هه‌بێت و ئامانجه باڵاكان بپێكیت بێگومان ده‌بێت جێگه‌و رێگه‌و سنووره ستراتیژیه‌كانی خۆی بناسێت و ئاگاداریه‌كی ته‌واوی له كارته سروشتییه‌كانی وه‌ك وزه‌و هێزی جوغرافی خۆی هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی به‌پێی داتای جێی متمانه‌و له‌ڕووی هێزه‌وه قسه له‌گه‌ل به‌رامبه‌ری بكات. هه‌ر بۆیه‌ش لێره‌دا پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ر وڵاتێك راوێژكاری شاره‌زاو پسپۆری بواری ژیۆپۆلۆتیكی هه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی لێكدانه‌وه‌یه‌كی زانستیانه‌ی له‌جوغرافیای سیاسی وڵاتی بۆ بكات. هه‌ر بۆیه‌ش بۆ د‌رك كردن له‌رۆلی جوغرافیا له‌كاریگه‌ردانان به‌باش وخراپه‌وه له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه ده‌بێت پێناسه‌یه‌كی مێژوی و هه‌نوكه‌یمان له‌ژیۆپۆلۆتیك له‌به‌ر ده‌ستدا هه‌بێت.
تێكچوونی بالانسی تالۆرانس
باس له‌و مه‌سه‌لانه‌ی پیوه‌ندیان به‌مافء فه‌لسه‌فه‌و ره‌وشتی تالۆرانس واتا سازشكردنء دیالۆگ واتا گفتوگۆ كردن هه‌یه، بۆئه‌و كۆمه‌ڵگه ماندوو شه‌كه‌تء ساوایه‌ی ئێمه پێویستیه‌كی سه‌ره‌كیء ته‌نانه‌ت له‌هه‌لومه‌رجی سیاسیء كۆمه‌لایه‌تیء كه‌ڵتوری هه‌نوكه‌ییدا چاره‌نوسسازیشه. به‌تایبه‌ت ئه‌و بابه‌تانه دوای هه‌موو نه‌هامه‌ته فكریء سیاسیء كۆمه‌لایه‌تیء جه‌سته‌یانه‌ی به‌سه‌ر گه‌لی كورددا هاتنء ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستان په‌ڵ بۆ باشتربوون له‌نوسخه‌ی دیموكراسیء مودێرنیته‌دا ده‌هاوێت، گرنگیه‌كه‌ی سه‌د چه‌ندان ده‌بێت. له‌وكۆمه‌ڵه‌گه‌یه‌دا ده‌مارگیریء توندره‌وی ئایینیء نه‌رمی نه‌نواندنء له‌یه‌كتێنه‌گه‌یشتن له‌سه‌ر پرسه چاره‌نوسسازه‌كان وێككه‌وتنێكی قیزه‌ونء ناله‌باری لێكه‌وتۆته‌وه، له‌و قۆناغه‌دا چ له‌سیاسیه‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ل به‌غداء سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیء چ له‌ناوخۆوه له‌نێوان ئه‌و هێزانه‌ی خۆیان به‌سێبه‌ری حكومه‌تء ئۆپۆزسیۆنێكی مودێرنی دیموكراتیكی عه‌یار بیستءچوار ده‌زاننء بریار وایه خه‌وو خۆراك له‌حكومه‌ت تاڵ بكه‌ن، كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی دیالۆگء تالۆرانس بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر كاره‌ساتێكی فكریء كۆمه‌لایه‌تیدا نه‌كه‌وین پێویستیه‌كی گرنگء بێ ئه‌ملاوئه‌ملایه.
ئه‌وكاته‌ی غه‌زه‌لنووسه‌كان ته‌سلیمی بارۆنی خه‌یاڵ ده‌بن
۲-۲
ئه‌گه‌ر روناكبیر ئه‌و كه‌سه‌یه كه‌به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی ناسینی كێشه‌و ته‌گه‌ره كۆمه‌لایه‌تی و سیاسییه‌كانی سه‌ر ولاتێك بێت و خۆی بكات به‌پێشه‌نگی پرسه سیاسی و كۆمه‌لایه‌تییه‌كانی وه‌ك ئازادی تاك و دیموكراسی و به‌مه‌عریفه‌كردنی كۆمه‌ڵگه بۆئه‌وه‌ی به‌رده‌وام زه‌مینه‌یه‌ك بۆ ورروژاندنی پرسیار دروستبكات و له‌ره‌وتی وه‌لامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانیاندا له‌دیالكتیكی عه‌قلانیدا پرسیاری دیكه‌یان بۆ دروستببێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی ره‌خنه‌یه‌كی عه‌قلانی و تێڕامانێكی زانستی و گونجاو له‌سه‌ر كۆی پرسه‌كۆمه‌لایه‌تی و سیاسییه‌كان به‌رده‌وام له‌شه‌ری تێز‌و ئه‌نتی تێزه‌كان نه‌خشه رێگه‌یه‌ك له‌چوارچێوه‌ی سه‌نتێزه‌كی به‌رده‌وام دروستبكات.
ئه‌وا له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و له‌دوای راپه‌رینه‌وه، رووناكبیری ئێمه رێگه‌چاره‌یه‌كی پراكتیكی بۆنه‌هێشتنی كێشه‌و ته‌گه‌ره‌و كۆنه‌په‌ره‌ستییه كۆمه‌لایه‌تییه‌كانی پێنه‌بووه، بگره ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانیوه له‌چوارچێوه‌ی تیۆریشدا ئه‌و تێز‌و رێبازه خۆرئاوایانه‌ش خۆماڵی بكه‌ن و ده‌رگایه‌كی مه‌عریفی و فكری له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه هه‌تا سه‌رئێسقان ئایینی و عه‌شیره‌یی بكه‌نه‌وه. به‌خوێندنه‌وه‌ی مێژووی كۆی ئه‌و ولاتانه‌ی بارودۆخی هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان هه‌یه هه‌میشه ئه‌وله‌ویه‌تی كۆمه‌لایه‌تی رووناكبیری به‌شێوه‌یه‌كی خۆنه‌ویست راده‌ستی رووناكبیرو چینی نوخبه‌ی كۆمه‌لایه‌تی ده‌كرێت و له‌وكاته‌دا ده‌سه‌لاتی سیاسی سه‌رقاڵی سه‌قامگیری سیاسی و شه‌ڕی دیپلۆماسی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان ده‌بێت، نوخبه‌ی نێو كۆمه‌ڵگه‌ش به‌شێكی له‌هه‌وڵی زیندووكردنه‌وه‌ی هه‌ستی یه‌كده‌ستی نه‌ته‌وه‌ییه بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌وڵه سیاسییه‌كانی ده‌سه‌لات رۆحێكی یه‌كده‌ست و یه‌كبڕوا له‌خزمه‌ت پته‌وكردنی ناسیۆنالیزمێكی ره‌وا نیشانی كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی بدات و به‌شێكی دیكه‌ی نوخبه‌و رووناكبیریش وشیاركردنه‌وه‌ی تاك و په‌روه‌رده‌ی تاكی دیموكرات و مرۆڤدۆست و كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی فكری و مه‌عریفی له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت بۆئه‌وه‌ی له‌لایه‌كی دیموكراتیك و به‌رۆژ ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌ی راگوزه‌ر به‌ره‌و ئازادی و دیموكراسی نیشانی ده‌ره‌وه بدات.
ئه‌وكاته‌ی غه‌زه‌لنووسه‌كان ته‌سلیمی بارۆنی خه‌یاڵ ده‌بن
باڵنده‌كان ره‌نگه له‌كاتی فڕین‌دا بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و پاڵه‌په‌ستۆیه‌ی هه‌وا نه‌بوایه باشتر فڕٍیبان، ئه‌وه له‌كاتێكدایه ئه‌گه‌ر ئه‌وپاڵه‌په‌ستۆیه‌ی هه‌وا نه‌بووایه فڕین هه‌ر مومكین نه‌ده‌بوو.
۱-۲
خه‌ڵكانێك هه‌ن پێیانوایه رووناكبیر ئه‌و كه‌سه‌یه ده‌ردو ئازاره‌كان بناسێت و مێشكی باش كاربكات و هه‌ندێك ده‌ڵێن رووناكبیر خوێنده‌وارو كه‌سی ئه‌كادیمی جیاوازه‌و یه‌كێكیتریش ده‌ڵێت رووناكبیر ئه‌و كه‌سه‌یه ئه‌وه‌نده‌ی كتێب خوێندۆته‌وه كه‌مووی قژی وه‌ریوه‌و چاوی كزبووه‌و ئه‌وه‌نده‌ی نیگه‌رانی هه‌یه كه‌پایپ و سه‌بیل و جگه‌ره ده‌كێشێ،زۆركه‌سیش باس له‌وه ده‌كه‌ن رووناكبیر ده‌بێت خۆی پرچه‌ك به‌هێزه ماددی و مه‌عنه‌ویه‌كان بكات و راسته‌وخۆو ناراسته‌وخۆ به‌ره‌نگاری واقیعه قێزه‌ونه‌كانی هه‌نوكه‌یی ببێته‌وه‌و هه‌ندێكی تریش پێیانوایه رووناكبیر نابێت خۆی سنووربه‌ندی ره‌وشتگه‌لێكی تایبه‌ت بكات. به‌گشتی ده‌توانین چه‌ندین پێناسه‌و تایبه‌تمه‌ندی دیكه بۆ رووناكبیر بهێنینه‌وه. به‌لام ناكرێت و ناشبێت و ناشتوانین رووناكبیر له‌سه‌ره‌وه‌ی مرۆڤ یان گه‌وره‌تر له‌مرۆڤ سه‌یر بكه‌ین. ئێمه‌ش له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ئه‌نجامدا كۆی رووناكبیرو ستوون نووسه‌كانمان له‌نێو كۆی مرۆڤه‌كانی دیكه‌وه ده‌بینینه‌وه. هه‌ر ئه‌و مرۆڤ بوونه‌ی رووناكبیریش مه‌سجێكی گرنگه‌و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ش به‌ئێمه ده‌دات پێداچوونه‌وه‌یه‌كی ورد‌و له‌جێی خۆدا له‌رووناكبیرو ستوون نووسه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان بكه‌ین.
رۆژنامه‌و له‌خاچدانی دیموكراسی
ئاشنانه‌بوون به‌دیموكراسی و نه‌بوونی ئه‌زموونی سیاسی-دیموكراسی بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه رۆژنامه‌نووسی ئێمه له‌هه‌رێمی كوردستاندا له‌به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسی ولاتانی دیكه‌ی جیهاندا لاوازی و كه‌موكوری زۆری به‌قه‌باره‌یه‌وه دیار بێت. رۆژنامه‌وان له‌نێو ناخی كه‌لتوری سیاسی گشتیی‌دا سه‌ر هه‌ڵده‌دات. به‌لام له‌كاتێكدا ئاستی خوێنده‌واری، واتای ده‌ربڕینی مه‌عریفه له‌نێو شه‌قامی كوردیدا ته‌نانه‌ت له‌زانكۆكانیش له‌ئاستێكی نزمدایه ئه‌وه ئاساییه كه رۆژنامه‌وانی كوردیش ئه‌و وردبینی و دووربینییه‌ی پێویستی نه‌بێتء له‌ئه‌خلاقی رۆژنامه‌وانیء ئه‌ركء به‌رپرسیارێتییه‌كانی خۆی نه‌گات. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئێمه‌ی كورد ئه‌زموونی دیموكراسییه‌كی راسته‌قینه‌مان هه‌ر نه‌بووه. چونكه ئه‌زموونی دیموكراسیمان نییه هه‌ر بۆیه‌ش ئێمه تاكێكی دیموكراتیش نین.
ئه‌و مه‌سه‌لانه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئێمه تاقه‌تی گوێڕاگرتن له‌ڕای دژه‌به‌رمان نه‌بێتء یان له‌كاتی وه‌لامدانه‌وه‌ی به‌رامبه‌رماندا هه‌موو سنووره ئه‌خلاقی و به‌ها كۆمه‌لایه‌تییه‌كان ببه‌زێنینء به‌و چه‌شنه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستاندا ده‌یبینین خیانه‌تێكی گه‌وره‌ی ئه‌خلاقی و كۆمه‌لایه‌تی و ته‌نانه‌ت سیاسیش به‌ڕۆژنامه‌وانیء راگه‌یاندن و له ناهۆشیارییدا به‌ولاته‌كه‌شمان بكه‌ین.
كاره‌ساتی 11ی سێپته‌مبه‌ری نیویۆرك وه‌ك رۆژێكی مێژوویی چ له‌ڕووی تراژیدیایه‌كی دڵته‌زێن كه نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌سی بێتاوانی تێدا كوژراو چ وه‌ك رۆژێكی فره ده‌رهاویشته له‌ڕووی سیاسی ء گۆڕینی بالانسی ئه‌منی ء دیپلۆماسی ء سیاسییه‌وه ده‌كرێت وه‌ك گرنگترین رۆژی سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیست ء یه‌كه‌م ء به‌ئێستاشه‌وه سه‌یر بكرێت. هه‌ر وه‌كو (ئیمبه‌ر تراكۆ)رۆماننووسی به‌نێو بانگی ئیتاڵی پێیوایه جیهانی دوای یازده‌ی سێپته‌مبه‌ر بێگومان زۆر جیاواز ده‌بێت له‌پێش 11ی سێپته‌مبه‌ر.
له‌راستیشدا رۆژی دوای ئه‌و كاره‌ساته له‌هه‌موو رۆژه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م و سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیست ء یه‌كه‌م جیاوازتر بوو. له‌و رۆژه‌دا گه‌وره‌ترین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی مێژوو، گه‌وره‌ترین هێرش بۆسه‌ر خاكی ئه‌مریكا دوای هێرشی ئاسمانی ئیمپراتۆری ژاپۆن له‌به‌نده‌ری پێرل هاربه‌ر له‌حه‌وتی دێسه‌مبه‌ری 1941 روویدا.
ململانێی خێر‌و شه‌ڕو گۆڕانی ماهیه‌ت
كرۆكی دوای 11ی سێپته‌مبه‌ر له‌سه‌ر تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی گیانی سێ هه‌زار كه‌س نه‌كێشراوه، به‌ڵكو سیناریۆی دۆزینه‌وه‌ی بكه‌ری ئه‌و كاره‌ساته به‌ئێستاشه‌وه دوای هه‌شت ساڵ له‌سه‌ر تێپه‌ڕینی نه‌ك به‌ئه‌نجام نه‌گه‌یشت، بگره چه‌ندین هه‌زار كه‌سی بێتاوانی دیكه‌شی به‌كوشتداوه‌و درێژه‌ی سیناریۆیه‌كه‌ش به‌پاڵه‌وانێتی ئه‌مریكاء دڕه‌نده‌یی ء بێره‌حمی تالیبان له‌ململانێی خێروشه‌ڕدا هه‌ر به‌رده‌وامه.
لیۆشتراوس و بیری سیاسی هاوچه‌رخ
بیركردنه‌وه به‌رده‌وام له‌گه‌ل مرۆڤدا بووه‌و له‌هه‌ر جێگه‌یه‌ك كه‌كۆمه‌ڵگه‌و مرۆڤی تێدا بووه ، بیركردنه‌وه‌ش له‌وێ ئاماده بووه.
له‌نێوان ئه‌و پێناسه زۆر و جۆراوجۆرانه‌ی له‌بیرۆكه‌ی سیاسی و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی و جۆره‌كانی دیكه‌ی بیرۆكه‌ی سیاسی كراون، پێناسه‌و بۆچونی لیۆشتراوس جێگه‌و پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
لیۆشتراوس (1899-1973) یه‌كێك له‌فه‌یلسوفانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه كه‌فه‌لسه‌فه سیاسییه‌كه‌ی چروپڕی و فڕه‌لایه‌نی زۆری پێوه دیاره‌و سه‌رده‌می مێژوی كلاسیك و ناوه‌راست و مودێرنیشی گرتۆته خۆی.
بیرۆكه‌كانی ئه‌و خۆرهه‌لاَتناسه سه‌باره‌ت به چه‌مكه بنه‌ره‌تییه‌كانی سیاسه‌ت، به‌تایبه‌ت فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی هه‌میشه بۆ لایه‌نگرانی چه‌مكه سیاسییه‌كان سه‌رنج راكیش و جێگای مشت ومڕێكی زۆر بوونه. شتراوس، له‌كتێبه‌كه‌یدا به‌نێوی (فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی چیه؟) ئاماژه به هه‌موو چه‌مكه بنه‌ره‌تییه‌كانی سیاسی ده‌كات و به فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی و بیرۆكه‌ی سیاسی و تیۆری سیاسی و گوتاری سیاسی و زانستی سیاسی ناویانده‌بات. لێره‌دا ده‌مه‌وێت باس له‌چه‌مكه‌كانی سیاسی له‌روانگه‌ی لیۆشتراوسه‌وه بكه‌م، كه‌بێگومان ده‌توانێت كلیلێكی كاریگه‌ر بۆ تێگه‌یشتن له‌هه‌موو پێناسه‌كانی چه‌مكه سیاسییه‌كانی پێش خۆی بێت. به‌تایبه‌ت و له‌هه‌مووشیان گرنگتر ده‌توانێت ده‌رگایه‌ك بۆ ئه‌و ئالۆزی و قه‌یرانی مانایانه‌ی كه‌له ساوایی ئه‌و چه‌مكانه له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌وتۆته‌وه، بكاته‌وه.
هێزی نوری مالكی له فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی هانا ئارێنت-دا
مێژو پێمان ده‌لێت كه هه‌میشه دوای گۆرانه‌كان، جا چ به شۆرش و كوده‌تا كرابن چ له به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه، هه‌ندێك ده‌سته‌واژه‌ی سه‌ره‌كی و گرنگ له‌نێو ئه‌ده‌بیاتی سیاسی حاكمه نوێیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی گۆرانی به‌سه‌رداهاتووه ده‌گۆرێن و ماناكان و جۆری پێناسه‌ی هه‌لومه‌رجیش وه‌ك سه‌رده‌می پێش خۆنامێنیت.هه‌ر به‌و پێیه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه رژێمی دیكتاتۆری به‌عس به یارمه‌تی هێزه فره‌ره‌گه‌زه‌كان و له سه‌رووی هه‌مویان ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تێكروخا، كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق به‌ر له‌وه‌ی هێنانه خواره‌وه‌ی په‌یكه‌ره ده‌ستكردو راسته‌قینه‌كه‌ی سه‌دام حسێن-ی دیكتاتۆر ببینێت، داڕمانی تێز‌و بیرۆكه‌یه‌كی به‌سه‌رچووی بینی كه فاشیزم و نازیزم هه‌ناسه‌كانی كۆتای ئه‌و بیرۆكه قیزه‌ونه‌بوو كه له سالانی رابردوودا سه‌دام حسێن له نێو حزبێكی به‌عسیدا به جلێكی ئیسلامی سوننه به‌سه‌ر گه‌لانی بنده‌ستی عێراقدا په‌یره‌وی ده‌كرد.
بۆچی پێداچوونه‌وه‌مان دوێت؟
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌پێشمه‌رگه‌كانی پارته كوردیه‌كانی كوردستانی رۆژهه‌لات له‌ناوخۆدا شه‌هیدبوون، هه‌ندێك له‌رۆژنامه‌نوسان‌و خه‌لكی ئاسایی ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌كان ناره‌زایی خۆیان له كه‌مته‌رخه‌می‌و به‌گشتی هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و پارتانه، به وتار‌و گوتاری تایبه‌ت به‌خۆیان ده‌ربری‌و هه‌ندێكیشیان له‌كه‌مپه‌ینێكدا بۆ بره‌ودان به‌خه‌باتی مه‌ده‌نی، هه‌ڵوێستی خۆیان له‌قۆناغێكی نوێ‌و پراكتیكێكی عه‌قڵانی له‌بزووتنه‌وه‌ی كوردی له‌رۆژهه‌ڵات ده‌ربڕی. ئه‌و كه‌مپه‌ینه، جگه له‌چه‌ندایه‌تی به‌شداربووان‌و چۆنایه‌تی ناوه‌رۆكی كه‌مپه‌ینه‌كه به‌ستێنی دیالۆگێكی فره‌ره‌هه‌ندی بۆپێداچوونه‌وه به‌سیاسه‌تی پارته كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵات ره‌خساند، ئامانجی هه‌موو راپرسی‌و كه‌مپه‌ینێك به‌ر له‌وه‌ی حوكمكردنی لایه‌نێكی تایبه‌ت بێت، ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو تاكێكی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌و ناوكه‌مپه‌كان له‌تریبونێكی ئاوه‌ڵادا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ بڕه‌خسێت، بێ هیچ سانسۆر‌و دڵه‌ڕاوكێیه‌ك تێروانینی خۆیان له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی كورد له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌رببڕن.
ئالمانیه‌کان ده‌گێرنه‌وه له رۆژگاری زۆر دور له ولاته‌که‌یان شارێک به نێوی شیڵدا هه‌بووه.که له به‌ر خه‌ڵکی وشیارو زیره‌ک زۆر به نێوبانگ بووه.وشیاری و لێهاتویان تا راده‌یه‌ک بووه که له ته‌واوی جیهان بۆ وه‌رگرتنی په‌ن و ئامۆژگاری بۆ لایان هاتوون.شاوو وه‌زیری ته‌واوی وڵاته‌کان هه‌ولیان ده‌دا راوێژکارێکی شیڵدای له خزمه‌ت بگرن.شیڵدایه‌کانی زانا‌و وشیار له‌و هه‌مو هاتوچۆی خه‌لک وه‌ره‌زو ماندوو بون و فکریان کرده‌وه خۆیان له گه‌مژه‌ی بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاتوچۆی خه‌لک که‌م بێته‌وه‌و بتوانن ژیانی ئاسای خۆیان بکه‌ن. شیڵدایه‌کان خۆیان له گه‌وجی و گه‌مژه‌یی دا و رۆلی خۆیان وا به باشی گێرا که بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر کورت راهاتن به گه‌مژه‌ی و ئیتر راهاتبوون و له راستی دا گه‌مژه ببون.ئینجا شاری شیلدای زانایان ببو به شاری نه‌زانان و گه‌مژه‌کان.